زانایانی شوێنه‌وارناسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنین توانیان شارێكی ونبوو له ژێر خاك بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌یش سه‌رنجی هه‌مووانی ڕاكێشاوه و پێشبینی دۆزینه‌وه‌ی گه‌وره له‌و شاره شوێنه‌وارییه ده‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی "لۆس ئه‌نجلس تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه شاره شوێنه‌وارییه‌كه له ناوچه‌یه‌كی كۆن و په‌راوێزخراو بووه كه كۆگایه‌كی ده‌رمانی لێیه و نزیكه له شاری كه‌نساس كه گه‌وره‌ترین شاری ویلایه‌تی میزوری ئه‌مه‌ریكایه.
چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته
دۆناڵد بلیكسلی پسپۆری ئه‌نسرۆپۆلۆجیا و شوێنه‌وار له زانكۆی ویتشیتا ده‌ستی به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و كه‌لوپه‌له‌كانی ناوچه‌كه كرد، تا له كۆتایی دا توانی شوێنه‌واری شارێكی ونبوو بدۆزێته‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش له ساڵانی 1450 تا 1700 نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س له‌و شاره شوێنه‌وارییه ژیاون.
زانایان پاش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شێوازی خانووه‌كانی ئه‌و شاره شوێنه‌وارییه گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه خاتووه‌كان له قوڕ و كا دروستكراوه و زۆرترینی له كا و قه‌سه‌ڵ پێكهاتووه، به‌شێكه له شوێنه‌واره‌كانی وڵاتی كاهوكیا له ئه‌لینواس.
بیرۆكه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و شاره لای بلیكسلی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت، كه زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا له 2013 چه‌ند په‌ڕاوێكی دێرینی ئیسپانییه‌كانیان وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی ئینگلیزی كه باس له شه‌ڕكردنیان ده‌كات له ناوچه‌یه‌كی نزیك ئه‌و شاره سوێنه‌وارییه و دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه شارێكی لێ بووه، به‌ڵام هیچ شوێنه‌واری دیار نه‌بوو، بۆیه من به‌دوای گه‌ڕام و هه‌وڵه‌كانم به ئه‌نجام گه‌یشتن و دۆزیمه‌وه.