زاهیه ده‌هار كچه نمایشكاری فه‌ڕه‌نسی كه به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و خه‌ڵكی جه‌زائیره، ڤیدیۆیه‌كی خۆی له چه‌ناڵی یوتیو بڵاو كرده‌وه كه له ڕۆژنامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به ئابڕووبه‌ر ناویان برد.
ئه‌و كچه، پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه پێوه‌ندیی سێكسی له‌گه‌ڵ هه‌ریه ك له فڕانك ڕێبری یاریزانی یانه‌ی بایرن میونش و كه‌ریم بنزیمه یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید به‌ستووه، كێشه‌ی یاسایی و خێزانی بۆ هه‌ردوو یاریزانی فه‌ڕه‌نسیی موسڵمان دروست كرد و خۆشی بێ باك بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه.
زاهی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ستمی كردووه و له ڤیدیۆیه‌كدا كه له چه‌ناڵی یوتیوب دایناوه، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به ئابڕووبه‌ر ناویان هێناوه، چونكه پێیان وایه ویستوویه‌تی خۆی وه‌ك كیم كارداشیان لێ بكات به‌ڵام خۆی به ته‌واوی شێواندووه و ئابڕووی جوانییه‌كه‌ی خۆی بردووه.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه زاهی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری شكستخواردوو بكات، پێشتیش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ ده‌موچاوی كردووه و له‌ویشدا شێوه‌ی به ته‌واوی گۆڕاوه، جه‌زائیرییه‌كان پێی ده‌ڵێ: ئه‌وه سزای خوایه كه وات لێ هاتووه چونكه چۆن ده‌بێ موسڵمانێك به‌و شێوه‌یه بێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لجه‌ره‌س