كۆمپانیای گووگڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بۆ وێبگه‌ڕی گووگڵ كڕۆم زیاد كردووه به‌ناوی "دابه‌زاندنی ته‌مبه‌ڵێ" له ڕێی دانانی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه بۆ وێبگه‌ڕه‌كه‌ت ده‌توانی خێرایی ئینته‌رنێته‌كه‌ت زیاد بكه‌یت و چیتر خه‌مبار نه‌بیت به دیار نه‌بوونه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و په‌یجه‌كانی ئینته‌رنێت.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی وێبگه‌ڕی كڕۆم خراوه‌ته ڕوو، لینك و وێنه و تێكست و هه‌موو په‌ڕه‌یه‌كی
ئینته‌رنێت كه زۆرجار به‌هۆی خراپی ئینته‌رنێته‌وه به‌شێكی نابێته‌وه، ڕاسته‌وخۆ به كاراكردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه وێنه و لینكه‌كان بێ كێشه و به‌خێرایی ده‌بنه‌وه.
دابه‌زاندنی ته‌مبه‌ڵی ته‌كنیكێكی نوێیه و به‌شێك له ماڵپه‌ڕه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌یخه‌نه به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانیان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ردانكه‌رانی هێلی ئینته‌رنێتیان خراپه بێزار نه‌بن و ئه‌و كێشه‌یه‌یان له كۆڵ ببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه خێرایی ئینته‌رنێتێكی 50 مێگابایت له چركه‌یه‌ك و پێنج مێگابایت له چركه‌یه‌ك به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه وه‌ك یه‌كتریان لێ دێت، ئه‌گه‌ر تۆ ته‌نیا په‌ڕه‌یه‌كی ئینته‌رنێت بكه‌یته‌وه، هێواشی هێلی ئینته‌رنێته‌كه‌ت گرفتت بۆ دروست بكات، ئه‌وا گووگڵ خۆكارانه ئه‌وه‌ی كردووته‌وه ده‌یخاته به‌رده‌ستت و به‌خێرایی داونلۆدی ده‌كات، ده‌توانن به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه چالاك بكه‌ن.
سه‌ره‌تا بۆ چوونه لاپه‌ڕی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه كلیك لێره بكه‌ن، دواتر به‌گوێره‌ی وێنه‌كان ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له وێبگه‌ڕه‌كه‌ت ئه‌كتیڤ بكه‌ن.