هونەرمەندی لاوى گۆرانیبێژ "جێگیر میدیا حسێن"، نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌رى خۆیى به ڤیدیۆ كلیپێكه‌وه له تاراوگه بڵاو كرده‌وه.
کلیپه نوێكه‌ى گۆرانیبێژ جێگر میدیا حوسێن به‌ناوى "تارا کچە تاقانە" یه، تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه له پێگه‌ى فه‌رمى خۆیى له یوتیوب 30 هه‌زار بینه‌رى هه‌بووه.
گۆرانى "تارا کچە تاقانە"، هۆنراوەی لەلایەن هونەرمەند میدیا حسێنەوە نوسراوە، کاری میکس و ماسترینگی ڤینۆ پرۆدەکشن بۆی ئەنجام داوە، دیار کەریم کاری میوزیکی بۆ کردووە.
ئه‌م كلیپه‌ى جێگر به هۆى ئه‌وه‌ى سیناریۆى وێنه‌گرتنه‌كه‌ى به شێوه‌یه‌كى جوان و تایبه‌ت ئه‌نجامداراوه هه‌وادارانى پێیان خۆش بووه ستایلى خۆیى له داهاتوو له میللییه‌وه بگۆڕێت به شێوازى هونه‌رى ڕه‌سه‌ن.
جێگر میدیا حسێن، كوڕى هونه‌رمه‌ند "میدیا حوسێنه"، لەدایکبووی ساڵى 1987 قۆناغی سەرەتای و ناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە و دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، لەساڵی 2011 هاوسەرگیری کردووە، زۆرترین كلیپه‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان تۆمار ده‌كات، جگه له گۆرانى ڕۆمانسى یه كێكه له هونه‌مه‌رنده میلییه‌كان و هه‌وادارێكی زۆری له ده‌وری خۆی كۆكردووه‌ته‌وه.