بۆ ڕۆڵبینین له فیلمێكدا، به‌یان عوسمانی ئه‌كته‌ر 15 ملیۆن دیناری وه‌ك پاداشتی كاركردن وه‌رگرت كه تا ئێسته هیچ خاتوونه هونه‌رمه‌ندێكی تر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ فیلم وه‌رنه‌گرتووه.
هه‌میشه ئه‌كته‌ره كورده‌كان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌رانبه‌ر به‌شداریكردن له فیلم و دراماكاندا وه‌ری ده‌گرن، كه‌متره له‌وه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد كه بۆ خۆیان دانابوو.
به‌ڵام به‌یان عوسمان ناسراو به "وه‌نه‌وشه"، به به‌شداریكردنی له فیلمی "شیرین" كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ شوان عه‌تووف گێڕا، 15 ملیۆن دیناری وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی بۆ فیلمه‌كه گه‌شتی فڕه‌نسای پێ كرا و ده‌یان خه‌رجی تری بۆ كرا.
ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی به به‌یان درا، زۆرترین پاره‌یه كه تا ئێسته به ئه‌كته‌ری كورد له به‌رانبه‌ر ڕۆڵبینینه‌كانیان درابێت، به‌مه‌ش به‌یان عوسمان وه‌ك گرانترین ئه‌كته‌ری كورد ناوی ده‌ركردووه.
فیلمی "شیرین" له ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی بوو، باسی خۆشه‌ویستی نێوان شیرین و فه‌رهادێكی تازه‌ی ده‌كرد كه ده‌یان نه‌هامه‌تی بۆ به‌یه‌كتر گه‌یشتنیان دێته پێش، له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌دا، له ته‌واوی سینه‌ماكانی كوردستان په‌خش كرا، به‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆری په‌یدا كرد.