ده‌رهێنه‌رێكی گه‌نجی ناوداری دنیای بۆڵیوود، خه‌ریكی فیلمێكی سینه‌مایییه كه تێیدا حه‌وت ئه‌ستێره‌ی زۆر ناوداری هیند له‌و فیلمه‌دا كۆ ده‌كاته‌وه و رۆڵ ده‌گێڕن.
پێگه‌ی "
ئێم بی سێ بۆڵیوود" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌رهێنه‌ری گه‌نج كاران جه‌وهه‌ر، كار له فیلمێكدا ده‌كات كه تێیدا حه‌وت ئه‌ستێره‌ی ناودار رۆڵی تێدا ده‌گێڕن. فیلمه‌كه‌یش له ژێر ناونیشانی "ته‌خت"ه. هاوكات ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و فیلمه ده‌یه‌مین فیلمه كه كاران وه‌ك ده‌رهێنه‌ر خۆی تێیاندا تاقی كردووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتنی ده‌سته‌به‌ر كردووه.
رووداوه‌كانی ئه‌و فیلمه مێژوویییه و ئه‌وه‌یش بۆ یه‌كه‌مین جاره كاران كار له فیلمێكی مێژوویی بكات.
بڕیاره وێنه‌گرتنی فیلمی "ته‌خت" له‌ناو ئه‌م مانگه‌دا "ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر" ده‌ست پێ بكات و له ساڵی 2020دا پێشان بدرێت.
ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن، بریتین له كارینا كاپوور، عه‌لیا به‌هات، ئه‌نیل كاپوور، رانفیر سینگ، فیكی كۆشال، جانفی كاپوور، بهومی بیدنیكار. بۆ یه‌كه‌مین جاره ئه‌و ئه‌ستێرانه پێكه‌وه له فیلمێكدا رۆڵ ببینن.
بڕیار بوو ئه‌كته‌ری ناودار رانبیر كاپووریش به‌شداری له‌و فیلمه بكات، به‌ڵام دواتر داوای لێبوردنی كرد كه نایه‌وێ به‌شداری بكات بێ ئه‌وه‌ی هۆیه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.