به‌گوێره‌ی ئامارێكی ئه‌مه‌ریكی كه ده‌زگای "Pew" كۆیان كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه نزیكه‌ی "یه‌ك له‌سه‌ر چوار" چاره‌گی گه‌نجی ئه‌مه‌ریكا ئاپ و ئه‌كاونتی فه‌یسبووكی تایبه‌تی خۆیان سڕیوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له ئامارێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێداوه كه ده‌زگاییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی "Pew" توێژینه‌وه‌یه‌كیان كردووه له‌سه‌ر تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و وه‌ك ئامار زانیارییه‌كانیان كۆ كردووه‌ته‌وه و چه‌ند زیانیارییه‌كیان بۆ ده‌ركه‌وتووه.
ماڵپه‌ره‌كه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، ئاماره‌كانی ده‌زگاكه ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو كه له مانگی ئایاری ئه‌م ساڵه‌وه بۆ مانگی ئه‌یلوول نزیكه‌ی له %25 ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا كه ته‌مه‌نیان له 18 بۆ 29 ده‌بێت ئاپ و ئه‌كاونتی فه‌یسبووكیان سریوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگای سه‌رسامی كۆمپانیاكه و دنیا كه چۆن له‌م ماوه كه‌مه‌دا ئه‌و ڕێژه زۆره وازیان له‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه هێناوه.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵاییه‌تی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 1.3 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.