فیلمى "خه‌ونى كورد" جه‌نگ یا ئاشتى دواى چه‌ندان نمایشى ناوخۆیی و جیهانى و به‌ده‌ستهێنانى چه‌ندان خه‌ڵات، ده‌گاته فێستیڤاڵێكى جیهانى له ئیسپانیا و دوو خه‌ڵاتى پێ ده‌به‌خشرێت.
ئه‌مڕۆ كه‌ى به‌هار ده‌رهێنه‌رى ئه‌و فیلمه له به‌ریتانیاوه به"وشه"ى راگه‌یاند: به‌رده‌وامین له گه‌شته‌كه‌مان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامى كوردایه‌تى له‌ڕێى نمایشكردنى فیلمه‌كه‌مان فیلمى خه‌ونى كورد، هاوكات ئاماده‌كارى ده‌كه‌ین بۆ نمایشكردنى فیلمه‌كه له سه‌رانسه‌رى دنیا. ئێسته فیلمه‌كه‌مان به‌شداریى له فێستیڤاڵى ئیزلانتێله كردووه له ئیسپانیا كه فێستیڤاڵێكى جیهانییه و هه‌ریه‌ك له خه‌ڵاته‌كانى بینه‌ران و باشترین ده‌رهێنانى به‌ده‌ست هێناوه .
ئه‌و فیلمه دۆكیۆمێنتارییه و ماوه‌كه‌ى 90 خوله‌كه، به‌رهه‌مى دوو ساڵى كاركردنه له 2015 و 2016، دواى یه‌ك ساڵ له‌ئێدیت كردن و داڕشتنى ده‌نگ و موزیك له پۆست پڕۆده‌كشن، به‌رهه‌مه‌كه له‌ژێر ناوى "جیهان هاوڕێمان نییه جگه له چیاكان" بڵاو ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى جۆرنیمانى به‌ریتانى.
ناوه‌ڕۆكى ئه‌و فیلمه په‌یامى بانگه‌وازى به‌ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان و سه‌لماندنى مافى ڕه‌واى گه‌لى كورد و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانى باشوورى كوردستانه بۆ جیابوونه‌وه له عێراق و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى خۆیان.
ئێمه و ده‌رهێنه‌ر كڵاودیۆ فۆن پڵانته و تیمى كوردستان، بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر كارمان له‌م فیلمه كردووه دژ به‌بۆچوونى چه‌ندان لایه‌ن و كه‌ناڵى تیڤى جیهانى كه ده‌یانویست سه‌ركوتى هه‌موو هه‌وڵێكى میدیایی جیهانى بكه‌ن بۆ بانگه‌وازى به‌ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دواى سێ ساڵ كه فیلمه‌كه هاته به‌رهه‌م، زۆر زۆر هه‌وڵمان دا حكوومه‌تى هه‌رێم پاڵپشت بێت بۆ فیلمه‌كه، به‌ڵام حكوومه‌تى هه‌رێم به‌هیج جۆرێك ئاوڕى له ئێمه و له‌م فیلمه نه‌داوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا تاكه فیلمى دیكۆمێنتارییه كه ڕاسته‌وخۆ باس له به‌ده‌وڵه‌تبوونى كوردستان ده‌كات .
وشه/ شاخه‌وان شێخانى