كۆمپانیای به‌ناوبانگی مۆتۆرۆلا بڕیاری دا له نوێترین به‌رهه‌میدا، یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی بخاته بازاڕه‌وه كه بتوانێت ڕكابه‌ری ئایفۆن و گالاكسی بكات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین كاری مۆتۆرۆلا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، وه‌ك كۆمپانیای مۆتۆرۆلا گوتوویه‌تی، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2018 یه‌كێك له مۆبایله به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتییه به‌رزه‌كان ده‌خه‌ینه بازاڕه‌وه كه ئه‌م مۆبایله بتوانێ ببێته ڕكابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی ئایفۆن و گالاكسییه نوێیه‌كه.
زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله‌كه به‌ناوی "P30 Play" ده‌خرێته بازاڕه‌وه و شاشه‌كه‌ی به‌سیسته‌می "Full HD" ده‌بێت له‌گه‌ڵ قه‌باره 5.88 ئینج، جگه له‌وه‌یش به ڕامی چواری و شه‌ش گێگابایتی دروست ده‌كرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی بۆ داده‌نرێت كه له‌كاتی ئیشكردندا خاو نه‌بێته‌وه و جام نه‌بێت.
مۆتۆرۆلا كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه، سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین و جۆسێڤ گاڵڤین" بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.