كۆمپانیای BMW دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له نوێترین ئۆتۆمبێله‌كانی خسته بازاڕه‌وه توانی هه‌وادارانی شۆك بكات به‌هۆی هێز و دیزاینی جوانه‌كه‌ی كه بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داناوه.
ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه كۆمپانیای BMW له نوێترین به‌رهه‌میدا توانی یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه بخاته بازاڕه‌وه كه بتوانێت ببێته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی و به‌هۆی هێز و جوانییه‌كه‌یه‌وه خه‌ڵك سه‌رسام بكات.
ماڵپه‌ڕه‌كه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه زانیاری خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ی داوه، ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ی BMW جیاواز له هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی تر خاوه‌ن بزوێنه‌رێكی 4.4 لیتری و شه‌ش تۆربۆییه له‌گه‌ڵ هێزی 445 ئه‌سپ ئه‌مه‌یش وای كردووه ببێته ئۆتۆمبێلێكی هه‌شت پستۆن و هێزێكی یه‌كجار زۆری هه‌بێت، نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 83 هه‌زار و 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، ھیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.