"فه‌ڕه‌نسیس داود" مامۆستا به‌شی میوزیكه و یه‌كێكه له هێماكانى موزیك له شاری سلێمانی، بۆیه بڕیاره ڕۆژى 16ی ئه‌یلوول هۆڵێكی زانكۆی سلێمانی به‌ناوی ئه‌و بكرێته‌وه و كۆنسێرتێكی میوزیكیش ساز بكرێت.
كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كه و كۆنسێرته‌كه به‌هاوئاهه‌نگى به‌شی میوزیك له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆ سلێمانی و به‌هاوكاری سه‌نته‌ری خێزانی ڕاپه‌ڕین له به‌شی موزیكی زانكۆی سلێمانی ده‌بێت.
د.عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه سه‌رۆكی به‌شی میوزیك، له كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سلێمانیله‌باره‌ی هۆكاری ناونانی یه‌كێك له‌هۆڵه‌كانی به‌شه‌كه‌یانه‌وه به‌ناوی مامۆستا فڕه‌نسیسه‌وه، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، مامۆستا فه‌ڕه‌نسیس داود، یه‌كێكه له سومبووڵه‌كانی موزیك له شاری سلێمانی، زیاتر له په‌نجا ساڵه وانه‌ی موزیك ده‌ڵێته‌وه و منداڵان و لاوان فێری موزیك و خۆشه‌ویستی ده‌كات.
زیاتر گوتى، له‌پاڵ نووسینی ده‌یان گۆرانی و موزیكی فێركاری بۆ منداڵان و لاوانده‌یان توێژینه‌وه و نووسینی گرنگی ده‌باره‌ی په‌روه‌رده‌ی میوزیك بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌م كارانه‌ی به‌خۆبه‌خش كردووه و هه‌میشه ساده و دڵپاك، هێمن و ڕاستگۆ بووه.
كردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ڕۆژی 16ی ئه‌یلوول، سه‌عات 11 به‌یانی ده‌بێت و كردنه‌وه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه سه‌رۆكی به‌شی میوزیك ده‌بێت و به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی هۆڵی (فه‌ڕه‌نسیس داود)ه‌وه و وه‌ك رێزلێنانێك، كۆنسێرتێكی تایبه‌ت سازده‌كات.