له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیاندا، سه‌نته‌ری ئاڵا هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی كۆڕێكی گرنگ و پێویست بۆ محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن، تێیدا باس له كۆمه‌ڵه بابه‌تێكی گرنگ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌نته‌ری ئاڵا بۆ په‌ره‌پێدانی ڕۆشنبیری و هونه‌ری، هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی كۆڕێك بۆ محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن ڕۆشنبیر و مامۆستای زانكۆ.
كۆڕه‌كه له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی سایكۆلۆجییانه ده‌بێت له ژێر ناونیشانی "ڕه‌فتارناسی كوردی و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان"، له باخی سه‌نته‌ری ئاڵا پێشكه‌ش ده‌كرێت.
سه‌نته‌ری ئاڵا پۆسته‌رێكی له‌باره‌ی كۆڕه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا باسی له كات و شوێنی ئه‌نجامدانی كۆڕه‌كه كردووه كه نووسراوه، ئه‌مڕۆ سه‌عات پێنج و نیوی ئێواره له باخچه‌ی سه‌نته‌ری ئاڵا كۆڕه‌كه ساز ده‌كرێت.
سه‌نته‌ری ئاڵا ده‌كه‌وێته شه‌قامی 30 مه‌تری شاری هه‌ولێر، ته‌نیشت سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی ئه‌و شاره، زووتر له كاتی ده‌ستپێكی كۆڕه‌كه‌وه له پێشوازی میواناندا ده‌بن.