خاتوونه شێوه‌كارى كورد به‌یان مه‌جید ڕه‌شید له‌پێناو هونه‌ره‌كه‌ى، قوربانى به ماڵه‌كه‌ى ده‌دات و ده‌یكات به گه‌له‌رییه‌كى هونه‌رى و به‌رهه‌م و كاره‌كانى تێدا نمایش ده‌كات، هاوكات ده‌یكات به فێرگه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ به‌هره‌مه‌ندان. به‌یان له‌م دیمانه‌یه‌ى "وشه"دا وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیار ده‌داته‌وه.
راسته كه له ماڵه‌كه‌ت گه‌له‌رییه‌كى جیاوازت كردووه‌ته‌وه؟
به‌ڵێ له ماڵه‌وه گه‌له‌رییه‌كى شێوه‌كاریم كردووه‌ته‌وه و به‌شێك له ماڵه‌كه‌م كردووه‌ته گه‌له‌رى بۆ نمایشكردنى به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانم له شارى سلێمانى.
ئامانج و مه‌به‌ستت چییه له‌و كاره؟
ئامانجم له كردنه‌وه‌ى ئه‌و گه‌له‌رییه نمایشكردنى كاره هونه‌رییه‌كانم و گرنگیدانه به كولتوورى كورده‌وارى، چونكه به‌شێكى گه‌له‌رییه‌كه‌م كردووه به مۆزه‌خانه‌یه‌كى كولتوورى، مه‌به‌ستم پاراستنى ژینگه‌یه له‌ڕێى به‌كارهێنانى كه‌ره‌سته‌ى كۆن بۆ دروستكردنى كاره هونه‌رییه‌كانم.
ڕۆژانه چه‌ند خه‌ڵك سه‌ردانى ماڵه‌كه‌ت ده‌كه‌ن؟
ئه‌و ماڵه ماڵى باوكمه، ڕۆژانه خه‌ڵكانێكى زۆر سه‌ردانى ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى گرنگى به كاره هونه‌رییه‌كان ده‌ده‌ن.
له پاڵ هونه‌رمه‌ندان خه‌ڵكى ئاسایی دێن بۆ بینینى كاره‌كانت؟
به‌ڵێ جیا له هونه‌رمه‌ندان، خه‌ڵكانى ئاسایی سه‌ردانم ده‌كه‌ن و زۆر دڵخۆش ده‌بن به بینینى ئه‌و هه‌موو تابلۆ و كاره هونه‌رییانه، به تایبه‌تى كه سه‌ردانى ژووره كه‌له‌پوورییه‌كه‌م ده‌كه‌ن.
بۆچوونی بینه‌ری كاره هونه‌رییه‌كانت چییه؟
خه‌ڵك ده‌سخۆشیم لێ ده‌كه‌ن و منیش زۆر دڵخۆش ده‌بم كاتێك هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌ردانى گه‌له‌رییه‌كه‌م ده‌كات، هه‌ست به ئارامى ده‌كات.
جگه له نمایشكردنى به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانت، له‌ناو گه‌له‌رییه‌كه‌ت گرنگى به منداڵ ده‌ده‌یت، ئه‌ی مه‌به‌ست له‌وه چییه؟
جگه له نمایشكردنى تابلۆ و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه فۆلكلۆرییه‌كان، منداڵ فێرى كارى هونه‌رى ده‌كه‌م به‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى فڕێ دراون. ده‌مه‌وێ به‌كاریان بهێنینه‌وه و دیمه‌نێكى هونه‌رییان پێ ببه‌خشین. بۆیه بووه‌ته فێرگه‌یه‌ك بۆ به‌هره‌مه‌ندان تا بتوانن به‌هره‌كه‌یان گه‌شه پێ بده‌ن.
به‌یان مه‌جید ره‌شید له‌دایكبووى ساڵى 1973ى شارى سلێمانییه و ده‌رچووى په‌یمانگه‌ى مه‌ڵبه‌ندى مامۆستایانى به‌غدایه، له ساڵى 2002ه‌وه كارى هونه‌رى ده‌كات و مامۆستای شێوه‌كارییه، یه‌ك پێشانگه‌ى تایبه‌تى كردووه‌ته‌وه و به‌شداریى 30 پێشانگه‌ى هاوبه‌شى كردووه.