مانچستەر یونایتد نیازی كڕینی دیبالای هەیە

:: PM:12:09:12/09/2018 ‌

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەیی خۆی پێشانداوە پارەیەكی زەبەلاح بدات بە یانەی یۆڤێنتۆس لەبەرامبەر وەرگرتنی پاولۆ دیبالای ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانە ئیتاڵییەكە.

ماڵپەڕی (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد: یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا دەستەوارەیەكی گرانبەها پێشكەش بە یانەی یۆڤێنتۆس بكات سەبارەت بە گرێبەستكردن لەگەڵ دیبالا.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە ئەو دەستەوارەی یانەی مانچستەر بەنیازە پێشكەشی یانەی یۆڤێنتۆسی بكات بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

دیبالا لە هاوینی 2015 بەگرێبەستێك لە یانەی پالێرمۆی ئیتاڵی بەبەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسەوە كردبوو.

گرێبەستی ئەو یاریزانە تەمەن 24 ساڵییەش لەگەڵ یانەی یانەی یۆڤێنتۆس لە هاوینی ساڵی 2022 تەواو دەبێت.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م