سێرجیۆ ئەگوێڕۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كە ئێستا هیچ كێشەیەكی پێكانی نەماوە دوای ئەوەی وەرزی رابردوو نەشتەرگەری بۆ چۆكی ئەنجام دا.
ئەگوێڕۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەی مانچستەر سیتی رایگەیاند: هەست دەكەم ئێستا لەبارێكی تەندروستی زۆر باشدام و نەشتەگەرییەكی زۆر باشیان بۆ چۆكم ئەنجام دا و بەڕادەیەك ئێستا هەست بە هیچ ئازارێك ناكەم.
زیاتر گوتی: لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا هەمیشە هەستم بە ئازاری چۆكم دەكرد، دوای تەواوبوونی یارییەكانی وەرزی رابردووش بڕیارماندا نەشتەگەری ئەنجام بدەین و ئێستاش باری تەندروستیم زۆر باشە.
ئەگوێرۆ هەروەها رایگەیاند: ئەمساڵ هەست بە باشترین ئاستی یاریكردنم دەكەم بەهۆی چاكبوونەوەی پێكان و ئازارە بەردەوامەكانی چۆكم، بەڵێنیش دەدەم باشترین ئاست لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی لە یارییەكانی ئەم وەرزەدا پێشكەش بكەم.
جێی باسە ئەگوێڕۆ لە یارییەكانی وەرزی نوێ بەشێوەی سەرەكی تا ئێستا بەشداری لە 4 یاریی یانەی مانچستەر سیتی كردووە و تێیدا 3 گۆڵی تۆمار كردووە.