دیزاینی كیا سپۆرتاجی 2019 ئاشكراكرا


كۆمپانیای كیا له‌ نوێترین كاریدا دیزاینه‌ نوێیه‌كه‌ی سپۆرتاجی 2019ی ئاشكرا كرد كه‌ تێیدا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی تێدا ئه‌نجام داوه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵیك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ نوێترین به‌رهه‌می كیا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێداوه‌، كیا له‌ نوێترین كاریدا دیزاینی ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "سپۆرتاج" ئاشكراكرد كه‌ له‌ دیزاینه‌ نوێیه‌كه‌دا كه‌مێك گۆڕانكاری ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام له‌ رووی هێزه‌وه‌ گۆڕانكارییه‌كی ته‌واوی كردووه‌ به‌راورد به‌ به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتری. 

كیا سه‌باره‌ت به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌یه‌وه‌ گوتوویه‌تی، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌ به‌راورد به‌ مۆدێله‌ كۆنه‌كانی هێزێكی زۆری هه‌یه‌ كه‌ بزوێنه‌ره‌كه‌ی زیاد كراوه‌ بۆ 2.5 لیتر، جگه‌ له‌وه‌یش هێزی 260 ئه‌سپیان بۆ داناوه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌می چوار تۆربۆیی، ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 23 هه‌زار و 750 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

كیا یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی كۆریای باشوور كه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه‌ ده‌كه‌وێته‌ "سیئۆل"ی پایته‌خت، ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1944 له‌سه‌ر ده‌ستی "هیۆنگ كیون، لی ڤیس چیارمان و هان وو پارك" دامه‌زراوه‌.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:05:05:13/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌