سەرۆك بارزانی و مەكگۆڕك كۆبوونەوە

:: PM:07:27:13/09/2018 ‌
لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و برێت مەكگۆرك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتی شەڕی دژ بە داعش تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرا و چەند پرسێكی تری گرنگ گفتوگۆی لەسەر كرا.

ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا كرد و لەو كۆبوونەوەیەدا رۆشنایی خرایە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دووپاتیش لەسەر هاوئاهەنگی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە بەردەوامبوونی شەڕی دژ بە داعش كرایەوە.

لە دیدارێكدا كە دۆگڵاس سیڵیمان باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق ئامادەی بوو، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی حكوومەتی نوێی عێراقی و دانیشتنی 15ـی ئەم مانگەی پەرلەمانی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرد.

هەروەها لەو كۆبوونەوەیەدا رۆشنایی خرایە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دووپاتیش لەسەر هاوئاهەنگی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە بەردەوامبوونی شەڕی دژ بە داعش كرایەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم