پێویسته رۆژانه مرۆڤ چه‌ندان ماده و ڤیتامین به‌ده‌ست بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی به‌شێوازێكی ته‌ندروست بمێنێته‌وه، بۆیه پزیشكان ده‌ڵێن باشترین پێكهاته بۆ جه‌سته ترێیه، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندان ماده و ڤیتامینی جۆراوجۆر.
له ناو هه‌موو میوه‌كاندا ترێ به سوودترینه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كان و بۆ ته‌ندروستی سووده‌كانیشى بریتین له:
ترێی سپی و ڕه‌ش:
ترێ زۆر وزه به‌خشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكدێت له‌شه‌كره‌كان كه مژینی ئاسانه له‌له‌شداوه‌ك گلۆكۆز و فره‌كتۆز و ڤیتامینه‌كانی وه‌ك: ڤیتامین C , B و خوێ كانزاییه‌كان وه‌ك كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسن و مه‌گنیسیۆم.
هه‌روه‌ها ترێی سپی و ترێی ڕه‌ش چه‌ند سوودێكی تری هه‌یه،زۆر به‌سووده بۆ چالاكی مێشك و كۆئه‌ندامی ماسوولكه، ترێ میوه‌یه‌كی به‌هێزه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به وزه‌یه ترێ بخۆن زۆر وزه به‌خشه بۆیان وه‌ك منداڵ له كاتی گه‌شه كردنیدا و وه‌رزشه‌وانان. هه‌روه‌ها ترێ به‌سووده بۆ پارێزگاری كردن له نه‌خۆشیه‌كانی زستان ئه‌گه‌ر له وه‌رزى پایزاندا بخورێت.
ترێی ڕه‌ش سووده‌كانی له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه:
ترێی ڕه‌ش پێكهاتووه له بۆلیڤینۆلات و دژه ئۆكسیده‌كان بۆ پارێزگاری كردنی له‌ش پارێزگاری له دڵ و مولووله‌كانی خوێن ده‌كات، پیر بوون دوا ده‌خات و كۆلیستڕۆلی خراپی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه، گه‌ڵای ترێ (گه‌ڵا مێو) ئه‌و پێكهاتانه‌ی تێدایه یارمه‌تی ده‌ره بۆ چاره‌سه‌ری قورس بوونی قاچه‌كان، هه‌روه‌ها ترێ ژه‌هری له‌ش فڕێ ده‌دات و سووڕی خوێن چالاك ده‌كات و ئاوی زیاده‌ی له‌ش ده‌رده‌كات.
ئه‌و ڤیتامینانه‌ی له ترێدا هه‌ن:
ئه‌و سووده ته‌ندروستییه‌ی له ترێدا هه‌یه به هۆی بوونی (بۆلیڤینۆلات)ه، ئه‌مه‌یش به تایبه‌تی له ناوكی ترێدا زۆره كه به‌رپرسیاری سه‌ره‌كییه له پیربوونی پێست و كۆلاجین به‌هێز ده‌كات به هۆی بوونی ڤیتامین E پیر بوونی پێست دوا ده‌خات، بۆیه خواردنی ترێ پێستێكی جوان و گه‌ش و یه‌ك ڕه‌نگت پێ ده‌به‌خشێ. ناوكی ترێ ڕێژه‌یه‌كی زۆر پۆتاسیۆم و كالیسیۆمی تێدایه یارمه‌تی ده‌رێكی زۆرباشه بۆ پێستێكی ته‌ندروست و قژێكی ته‌ندروست.
خواردنێكی ته‌ندروست له ترێ له‌گه‌ڵ كه‌مێك زه‌یت له زه‌ڵاته‌دا، زه‌یتی ترێ تاكه زه‌یته له هه‌موو دنیادا كه پێكهاته‌ی (پرۆسیانیدین) ی تێدایه، كه دژه ئۆكسیدی كاریگه‌ری تێدایه دژی پیربوونی پێست هه‌روه‌ها دژی كۆلیستڕۆڵی خوێنیشه.
زه‌یتی ناوكی ترێی باش به‌وه ده‌ناسرێته‌وه تامی نزیكه له تامی بوندووق و ترێ و مۆز و كه‌ره‌ی تازه.
ئامۆژگاری: بۆ پاراستنی ترێ و مانه‌وه‌ی به تازه‌یی له به‌شی ناوه‌ڕاستی سه‌لاجه دایبنێ.
له‌م كاته‌نه‌دا ترێ مه‌خۆ:
ئه‌گه‌ر هه‌ستیاریت هه‌یه به ئه‌سپرین، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له سالیسیلاتی تێدایه كه‌یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی ئه‌سپرین.
ئه‌گه‌ر ده‌ماره‌كانت هه‌ستیارن، چونكه ناوكی ترێ ده‌بێته هۆی ئاوسانی ده‌ماره‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، چونكه ڕێژه‌یكیبزۆر شه‌كری تێدایه.