مه‌رج نییه ته‌نیا هێلكه به ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ ته‌ماته ئاماده‌ی بكه‌یت، به‌تایبه‌ت له به‌یانیاندا كه ناتوانی خوانێكی جیاواز ئاماده بكه‌یت.
بۆ له‌مه‌ودوا له ڕێی ئه‌م ڤیدیۆیه‌وه ده‌توانی خواردنێكی نوێی ئیتاڵی فێر ببیت كه پێكهاتووه له هێلكه به سپێناخ و گۆشته‌وه، جا جیاوازى ناكات گۆشته‌كه قیمه بێت یا به ئاسایی مابێته‌وه.
بیریشت نه‌چێت كه ئه‌و خوانه‌ی فێری ده‌بێت تایبه‌ته به بوونی سپێناخ و به‌مه خواردنێكی جیاواز دروست ده‌كه‌یت، بۆیه ئیتاڵییه‌كان زۆرترین كات سپێناخ به‌كار ده‌هێنن له كاتی ئاماده‌كردنی خواردندا، چونكه به یه‌كێك له خوراكه باش و به‌سووده‌كان داده‌نرێت، ئه‌ویش له ڕووی هه‌بوونی برێكی باش له یه‌كه‌ی كالۆری تیایدا له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو 100 گرامێك له سپێناخ بڕی 22 كالۆری ده‌دات به جه‌سته‌ی مرۆڤ.