له دیدارێكى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فڕه‌نسا، هاوسه‌رى "کریس کوچیرا"، كردنه‌وه‌ى ماڵپه‌ڕێكى تایبه‌ت به ئه‌رشیف و وێنه‌كانى كورد له ڕابردوو، ئاشكرا كرد.
ئه‌ویش وه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ى دۆستى كورده و خه‌مى ئه‌رشیفكردنى وێنه‌كانى واى كردووه سایتێكى تایبه‌ت به ئه‌رشیف كردنى ئه‌و وێنانه بكاته‌وه كه له ڕۆژانى سیاسى گرنگى زۆریان هه‌بووه، سایته‌كه به ده‌یان وێنه‌ى تایبه‌ت و ناوازه سه‌رۆك بارزانى و ته‌واوى سه‌ركرده‌ى حزب و لایه‌نه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستانى تێدایه و ئه‌رشیف كراوه.
خاتوو "ئێدیت موبێک"، ئه‌و ژنه‌ى هاستاوه به ئه‌رشیف كردنى وێنه‌كانى كورد، ناوبراو هاوژینی نووسەر و فوتۆگرافی بەناوبانگی فڕەنسی و دۆستی کورد "کریس کوچیرا".
خاتوو "ئێدیت موبێک"، سایتێکی بۆ وێنە کۆنەکانی گەلی کورد دروست کردووە کە میژووی گەلی کورد بە دنیا نیشان دەدات، ئه‌مه‌یش ئاشكرا بوودواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى عه‌لى دۆڵه مه‌ڕى كردووه نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وڵاتى فڕه‌نسا و دیدارێكى دۆستانه‌یان ئه‌نجامداوه.