ژینا سه‌قزی یه‌كێكه له خاتوونه گۆرانیبێژه ده‌نگخۆشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له شاری سه‌قز له دایك بووه و ئێسته له بۆكان ده‌ژی. ژینا له دیمانه‌یه‌كدا بۆ "وشه" ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، براكه‌ی هه‌میشه گرفتی بۆ دروست ده‌كات و ڕێ نادات له هونه‌ر به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام هه‌رگیز كۆڵ نادات. هاوكات ده‌یه‌وێ به گۆرانی ئازار و ناخۆشییه‌كانی خه‌ڵك كه‌م بكاته‌وه.
سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریت چۆن ده‌ست پێ كرد و چۆن توانای خۆت دۆزییه‌وه؟
له منداڵیمه‌وه حه‌ز و خولیای گۆرانیگوتنم هه‌بوو، له كۆڕی بنه‌ماڵه‌یی و دۆستانه گۆرانیم زۆر ده‌گوت، بۆیه هان درام و به‌دوای ئه‌و حه‌ز و خولیایه‌م كه‌وتم و توانیم به‌و پله‌یه بگه‌م كه ده‌مویست، هه‌رچه‌نده ڕێگریی زۆریشم لێ كراوه و ئازاری زۆر دراوم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له كاری هونه‌ری هه‌ڵبگرم، به‌ڵام كۆڵم نه‌دا و به‌رده‌وام بووم.
كێ بوو ئه‌و كه‌سه‌ی كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كردی؟
ئه‌و كه‌سه‌ی ڕێگری لێ ده‌كردم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له كاری هونه‌ری هه‌ڵبگرم، براكه‌م بوو، چونكه ئه‌و پێی وابوو به‌هۆی گۆرانیگوتنه‌وه ده‌بم به مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ ماڵباته‌كه‌مان، بۆیه زۆر ئازاری داوم و دڵی پڕ كردووم له خوێن و تووشی نه‌خۆشی كردووم، ته‌نانه‌ت ئێسته‌یش نێوانمان نییه و هه‌میشه ترسم له‌وه هه‌یه كه به‌ڵایه‌كم به‌سه‌ر بێنێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوێی پێ ناده‌م ئه‌گه‌ر گیانیشم له‌و پێناوه‌دا ببه‌خشم، چونكه من عاشقی هونه‌رم.
یه‌كه‌م به‌رهه‌می هونه‌ریت كه‌ی بڵاو كرده‌وه و تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ند گۆرانیت؟
یه‌كه‌م كاری هونه‌ریم له ساڵی 2015 بڵاو كرده‌وه به‌ناوی "داخـهكهم"، تێكستی ئه‌م به‌رهه‌مه‌م له‌لایه‌ن خالید ڕه‌شید پوور نووسراوه. تا ئێسته خاوه‌نی شه‌ش گۆرانیم به‌شێوه‌ی "سینگڵ" و دوو كلیپیشم بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌م كردووه. هاوكات به نیازم له داهاتوودا یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی دروست بكه‌م و بڵاوی بكه‌مه‌وه كه ئێسته خه‌ریكی كاره‌كانیم.
جگه له زمانی كوردی، هیچ گۆرانییه‌كت هه‌یه به زمانێكی تر؟
به زمانی فارسیش گۆرانیم گوتووه، به‌ڵام ئه‌و گۆرانییانه‌م هه‌ر بۆ خۆشی گوتووه و به‌رهه‌می تایبه‌ت به‌خۆم نین، ته‌نیا گۆرانیی "بولبولی دڵ" نه‌بێت كه ئاوازێكی فارسی هه‌ڵگرتووه و گۆڕانكاریم تێدا كردووه. هه‌روه‌ها تێكستی ئه‌م گۆرانییه‌م هی خوشكی ئازیزم "ڕۆژینا" بوو.
كام له هونه‌رمه‌ندانی كورد و بیانی سه‌رنجت ڕاده‌كێشن و حه‌ز به ده‌نگیان ده‌كه‌ی؟
زۆر له هونه‌رمه‌ندانی كۆنی كورد و فارس به‌لامه‌وه ده‌نگیان زۆر خۆشه و هه‌میشه حه‌ز به ده‌نگیان ده‌كه‌م، بۆ نموونه له هونه‌رمه‌ندانی كورد زۆر حه‌ز به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان حه‌سه‌ن ده‌رزی و حه‌سه‌ن زیره‌ك و محه‌مه‌د ماملێ ده‌كه‌م. هاوكات له خاتوونه گۆرانیبێژه‌كانیش له كورد و فارس، زۆر حه‌ز به ده‌نگی له‌یلا فه‌ریقی و كانی و فه‌تانه وه‌لیدی و هایده و سه‌وسه‌ن ده‌كه‌م و هه‌میشه گۆرانییه‌كانیان ده‌ڵێمه‌وه، به تایبه‌تی هایده و سه‌وسه‌ن.
بۆچی گۆرانییه‌كانت زیاتر سۆزدارین؟
هۆكارێكی تایبه‌تم نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گۆرانییه‌كانم سۆزدارین، هه‌ڵبه‌ته گۆرانیی شادی و ههڵپهڕكێشم هه‌یه، به‌ڵام گۆرانیی شادتریشم به‌ده‌سته‌وه‌یه و خه‌ریكم كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها له گۆرانیگوتندا ستایلی تایبه‌ت به خۆمم نییه، ته‌نیا به حه‌ز و سه‌لیقه‌ی خۆم ستایله‌كان هه‌ڵده‌بژێرم.
وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ژن ده‌ته‌وێ له‌ڕێی هونه‌ره‌وه چ په‌یامێك بگه‌یه‌نیت؟
هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و ناخۆشییانه‌ی ئه‌مڕۆ ژیانی خه‌ڵكی تاڵ كردووه و گیرۆده‌ن به‌ده‌ست ئه‌م ناخۆشییانه‌وه، به گۆرانی به گوێی خه‌ڵكی بگه‌یه‌نم و ئازاره‌كانیان كه‌م بكه‌مه‌وه.
تا ئێسته دوێتت له‌گه‌ڵ هیچ هونه‌رمه‌ندێك كردووه؟
نه‌خێر تا ئێسته دوێتم له‌گه‌ڵ هیچ گۆرانیبێژێك نه‌كردووه، به‌ڵام به نیازم له داهاتوودا دوێت بكه‌م و جارێ حه‌ز ناكه‌م ناوی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكه‌م كه نیازم هه‌یه دوێتی له‌گه‌ڵدا بكه‌م تا كاتی خۆی، ده‌مه‌وێ ببێته سوپرایز بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌زیان له ده‌نگی منه.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال