محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكی تازه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، به ستایلی جلوبه‌رگ و ڕووخسارییه‌وه له‌یه‌كچوونێكی زۆری له‌گه‌ڵ خاوه‌نی گۆرانی "
بین العصر والمغرب" هه‌یه، كه بووه‌ته جێگه‌ی باسی میدیاكان، هاووڵاتییان ده‌ڵێن: "حه‌لبووسی خۆی گۆرانیبێژه‌كه‌شه".
محه‌مه‌د حه‌لبووسى كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له بوارى ئه‌ندازیارى، دواى چوار ساڵ له كارى سیاسى بوو به سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و پۆسته‌شی وه‌رگرتووه، له‌ناو میدیاكاندا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و هاووڵاتییانی عێراق به هاوشێوه‌ی "عادل موختار" گۆرانیبێژی عێراقی داده‌نێن.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ژماره‌یه‌كی زۆر پۆست له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كراوه، كۆمێنته‌كانیش هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه له‌یه‌ك چوونه‌كه‌یان ئاسایی نییه، ڕه‌نگه سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رسامی ئه‌و گۆرانیبێژه بێت، بۆیه هێنده لاسایی ده‌كاته‌وه و شێوازی هێشتنه‌وه‌ی ڕیش و سمێڵیشی وه‌ك ئه‌و لێ كردووه.
به‌شێك له كۆمێنته‌كان به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌وه باسیان له‌وه كردووه، كه ڕه‌نگه حه‌لبووسی خۆی گۆرانیبێژه‌كه بێت و ئێسته له بواری سیاسی‌دا تێكه‌ڵ بووه و وازی له‌و ناوه‌ی هێناوه، كه ئه‌مه به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه و ته‌نیا بۆ گاڵته له میدیاكاندا وا ده‌گوترێت.