فۆرد نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی خسته‌ بازاڕه‌وه‌


كۆمپانیای فۆرد بۆ مانگی ئه‌یلوول نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی خسته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه‌ زۆر به‌شێوازێكی ناوازه‌ دروست كراوه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ نوێترین به‌رهه‌می فۆرد ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، كۆمپانیای به‌ناوبانگی فۆرد له‌ نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزی به‌ناوی "Flex" ه‌وه‌ خسته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌ كه‌ هێز و دیزاینێكی زۆر سه‌رنجراكشی هه‌یه‌.

فۆرد زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه‌ گوتی، ئۆتۆمبێلی فلێكس جیاواز له‌ هه‌ر به‌رهه‌مێكی پێشووتر خاوه‌ن هێزێكی یه‌كجار زۆره‌ و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌ كه‌ 3.5 لیتره‌، هه‌روه‌ها هێزی 365 ئه‌سپیان بۆداناوه‌ له‌گه‌ڵ سیسته‌می شه‌ش پستۆنی و چوار تۆربۆیی، ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 30 هه‌زار و 285 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

فۆرد یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌ و كۆمپانیاكه‌ به‌ فه‌رمی له‌ ئه‌مه‌ریكایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ساڵی 1903 دامه‌زراوه‌ له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد" ه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه‌ دروست كراوه‌ له‌ دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه‌ بووه‌.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:08:55:20/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 1243 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌