دوای ئه‌وه‌ی بڵاو بووه‌وه كه به‌هۆی به‌شداری نه‌كردنی خاتوونه ئه‌كته‌ر له‌یلا عه‌له‌وی له درامایه‌ك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام، كێشه كه‌وتووه‌ته نێوانیان. به‌ڵام عه‌له‌وی رای گه‌یاند كه هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان خۆی و ئیمامدا نییه و هاوڕێی نزیكی یه‌كترن.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی گوایه كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه، هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه بووه كاتێك داوای به‌شداریكردن له له‌یلا عه‌لوی كراوه بۆ زنجیره‌درامای "عوالم خفیه" كه پاڵه‌وانه‌كه‌ی عادل ئیمام بووه، ئه‌ویش ره‌تی كردووه‌ته‌وه. به‌ڵام عه‌له‌وی بۆ پێگه‌ی "ئیلاف" روونی كردووه‌ته‌وه كه عادل ئیمام هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكی خۆیه‌تی و هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوانیاندا نییه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عه‌له‌وی له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه پێی راگه‌یاندووه، هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و زۆر به‌باشی ئه‌وه وه‌رده‌گرێ كه هونه‌رمه‌ندێك نه‌یه‌وێ له چالاكییه‌كی هونه‌ریدا به‌شداری نه‌كات و ره‌تی بكاته‌وه.
زیاتر روونی كرده‌وه كه ئاماده‌یه ئه‌گه‌ر سیناریۆیه‌كی باش هه‌بێت و پێی وابێ ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ عادل ئیمام رۆڵ ببینێ، بێگومان به‌شداری ده‌كات و هیچ رێگرییه‌كی له به‌رده‌مدا نابێت.
له كۆتایی گوته‌كانیدا عه‌له‌وی گوتی من و ئیمام له له په‌راوێزی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی جونه یه‌كترمان بینی و زۆریش دڵخۆش بووم به‌و دیداره. بۆیه پێوه‌ندیی ئێمه قووڵه و ئه‌و جۆره ده‌نگۆیانه كارمان لێ ناكات.
له‌یلا ئه‌حمه‌د عه‌له‌وی له ساڵی 1962 له قاهیره له دایك بووه. باوكی میسری و دایكی یۆنانییه. ئه‌و زۆر منداڵ بووه كه له به‌رنامه‌یه‌كی منداڵان به‌ناوی "ماما سه‌میحه" به شداریی كردووه. له 1991دا كۆلیجی بازرگانیی ته‌واو كردووه. بۆ یه‌كه‌مین هونه‌رمه‌ند نوور شه‌ریف ئه‌و به‌هره‌یه‌ی ئاشكرا كردووه و هاوكاریی كردووه تا به‌شداری له كاری شانۆییدا بكات. دواتر گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه بتوانێ له ده‌یان فیلمی سینه‌ماییدا رۆڵی سه‌ره‌كی ببینێت. له‌یلا عه‌له‌وی جیا له‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی پڕۆفیشناڵ بووه، هاوكات له‌ناو نه‌وه‌كه‌ی خۆی و به‌تایبه‌تی له سینه‌مای میسریدا، به جوانترین خاتوونه ئه‌كته‌ر ده‌ناسرایه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له پێشه‌نگه‌كانی سینه‌ما و درامای میسری.