خانمه پێشكه‌شكاری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا باسى گۆرانیبێژ عه‌بدولقه‌هار زاخۆیى ده‌كات و به یه‌كێكه له باشترین ژماره‌كان له‌لاى خۆیى وه‌ك گۆرانیبێژ ناوى ده‌بات.
شارا له میانه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارێكى كه‌ناڵه‌كه‌ى ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه له ده‌ڤه‌رى سلێمانى حه‌زى به ده‌نگى گۆرانیبێژ زیاد ئه‌سعه‌ده و له ده‌ڤه‌رى زاخۆ و دهۆك یه‌كێك له ژماره باشه‌كان له‌لاى ئه‌و گۆرانیبێژ عه‌بدولقه‌هار زاخۆییه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه پێشتر ڕاى گه‌یاندبوو له گۆرانى ده‌ڤه‌رى بادینان ناگات.
عه‌بدولقه‌هار زاخۆ، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانى ده‌ڤه‌رى بادینان، به‌رده‌وام ئاهه‌نگ و كۆنسێرتى گه‌وره له شاره‌كانى دهۆك و زاخۆ ساز ده‌كات هه‌وادارێكى زۆرى له هه‌رێمى كوردستان بۆ خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایكبووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.