ڤالڤێردی 18 یاریزانی بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ بانگهێشتكردووە

:: AM:09:03:23/09/2018 ‌

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ناوی 18 یاریزانی تیپەكەی بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ یەكشەم بەرامبەر یانەی گیرۆنا بانگهێشتكردووە.

ئەمڕۆ یەكشەم سەعات 9:45ی شەو بەكاتی كوردستان، یانەی بەرشەلۆنە لەنێو یاریگەی كامپ نوو لە گەڕی پێنجی خولی پلە یەكی ئیسپانیا مێوانداری یانەی گیرۆنا دەكات.

ڤالڤێردی 18 یاریزانی تیپەكەی بۆ یارییەكە بانگهێشتكردووە لەسەرووی هەموویانەوە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و كاپتنی یەكەمی یانەكە دێت لەگەڵ لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی.

یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بەمشێوەی خوارەوەن:-

گۆڵپارێز: تیر شتیگ – سیلیسین

بەرگری: سێمێدۆ، پیكێ، لینگلیت، ئەلبا، سێرجی رۆبێرتۆ و ئۆمتیتی.

ناوەڕاست: راكیتیچ، بۆسكێتس، دینیس سوارێز، كۆتینیو، ڤیدال و ئارسەر.

هێرشبەر: میسی، سوارێز، دێمبێلێ و حەدادی.

یانەی بەرشەلۆنە بەكۆكردنەوەی 12 خاڵ و بەشێوەی كاتی لە ریزبەندی دووەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا دێت دوای ئەوەی یانە ركابەرەكەی ریال مەدرید شەوی رابردوو بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە یانەی ئیسپانیۆڵی بردەوە و ژمارەی خاڵەكانی بۆ 13 بەرز كردەوە.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م