ئەستێرەیەكی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی رایگەیاند كە نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی كیم كارداشیانی تۆپی پێیە.
جۆی بارتۆن بە رۆژنامەی (لیكیپ)ی فڕەنسی راگەیاند: نیمار تەنیا لەیەك شتدا یەكەمە ئەویش نرخەكە بازرگانییەكەیەتی وەك كیم كارداشیان.
زیاتر گوتی: پێموانییە نیمار تا ئێستا لە لیستی باشترین یاریزانانی جیهان نییە و تەنیا كیم كارداشیانی تۆپی پێیە.
بارتۆن هەروەها رایگەیاند: هەموومان ئاستی نیمارمان لە یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا بینی، ئەو بەهیچ شێوەیەك ئاستی یاریكردنی وەك كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی نەبوو.
لە كۆتاییدا ئەو ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد جەختی كردەوە كە ئێستا چەندان یاریزانی تر هەن ئاستیان زۆر لە نیمار باشترە.
نیمار /26 ساڵ/ لە هاوینی 2017 بە گرێبەستێك كە بەهاكەی 222 ملیۆن یۆرۆ بوو ریزی یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسییەوە كرد.