ئەمڕۆ هەولێر بەرامبەر تەڵەبە یاریی هەیە

:: AM:10:33:23/09/2018 ‌

ئەمڕۆ یەكشەم یانەی هەولێر لە دووەم یاریی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق لەنێو یاریگە و جەماوەری یارییەكی قورس و بەهێزی بەرامبەر یانەی تەڵەبە هەیە.

ئەمڕۆ یەكشەم لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی هەفتەی دووەمی خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر لەنێو یاریگەی فڕەنسۆ هەریری مێوانداری یانەی تەڵەبە دەكات، یارییەكەش سەعات 6ی ئێوارە بەكاتی كوردستان دەست پێ دەكات.

بەرپرسانی یانەی هەولێر جەختیان كردەوە كە هەرچەندە یارییەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر یانەی تەڵەبە زەحمەتە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بۆ سەركەوتن و بەدەستهێنانی 3 خاڵ یاری دەكەن.

یانەكە خاوەن تەنیا خاڵێكە دوای ئەوەی رۆژی هەینی رابردوو لە یەكەم یاریی خولەكدا لەنێو یاریگەی سەناعە لە شاری بەغدا بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ لەگەڵ یانەی نەفت یەكسان ببوو.

بەشێوەیەكی گشتی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی نایابی عێراق بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م