خاتوونه گۆرانیبێژان سابات و ساوێن، گۆرانییه‌كیان به زمانی هیندی بۆ یادی له‌دایكبوونی غاندی گوتووه و به‌مزووانه له یادی له‌دایكبوونه‌كه‌یدا له لایه‌ن كونسوڵگه‌ری هیندستانه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
هونه‌رمه‌ندان سابات و ساوێن كه دوو خوشكی گۆرانیبێژی ناسراون و خاوه‌نی ده‌یان كلیپی گۆرانی و دوێتن پێكه‌وه، له لایه‌ن كونسوڵگه‌ری هیندستانه‌وه هاتوونه هه‌ڵبژراندن كه گۆرانییه‌ك بۆ یادی 149 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی غاندی بڵێن و له یاده‌كه‌دا بڵاوی بكه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گۆرانییه‌كی فۆلكلۆریی هیندی له زمانی گۆرانیبێژانی نه‌ته‌وه جیاجیاكانه‌وه ئاماده كراوه و له كاتی یادكردنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی سه‌ركرده ماهاتما غاندیدا، به شێوه‌یه‌كی جوان بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه كۆپله كۆپله گۆرانییه‌كه له‌یه‌ك دراوه و هه‌موو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به یه‌كه‌وه ئه‌م گۆرانییه‌یان گوتووه و به یه‌ك كلیپ بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و دوو خوشكه كه كۆپله‌یه‌ك له گۆرانییه‌كه‌یان به نوێنه‌رایه‌تی كورده‌وه گوتووه، به "وشه"یان گوت: "تا كونسولگه‌ری هیندی له هه‌ولێر كلیپه‌كه بڵاو نه‌كاته‌وه، ئێمه ناتوانین بڵاوی بكه‌ینه‌وه، چونكه گۆرانییه‌كه پێوه‌سته به یادی له‌دایكبوونه‌كه‌ی غاندی و ئێمه ناتوانین بڕیار له‌سه‌ر كاتی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی بده‌ین، ده‌نا هه‌موو شتێكی ته‌واو بووه و تۆماریش كراوه".
له‌كلیپی ئه‌و گۆرانییه‌دا قه‌ڵای هه‌ولێر وه‌ك یه‌كێك له شوێنه‌واره مێژوویییه‌كان و به‌شێك له ناسنامه‌ی كوردستان به‌جوانی پێشان دراوه، سابات و ساوێنیش جلی كوردی‌یان بۆ كلیپه‌كه پۆشیوه كه ئه‌مه‌ش كلیپه‌كه‌ی جوانتر كردووه و سیمای كوردی تێدا پێشان داوه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی