بەرشەلۆنە یەكەم دوو خاڵی خولی ئیسپانیای لەدەست دا

:: AM:08:46:24/09/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر یانەی گیرۆنا یەكسان بوو و بەمەش یەكەم 2 خاڵی وەرزی نوێی خولی ئیسپانیای لەدەست دا.

شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی دێربی كەتەلۆنیا لە گەڕی پێنجەمی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی كامپ نوو مێوانداری یانەی گیرۆنای كرد و هەردوو یانەش بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ یەكسان بوون.

گۆڵەكانی یانەی بەرشەلۆنە لەلایەن یاریزانان لیۆنێل میسی لە خولەكی 19 و گیرارد پیكێ لە خولەكی 63 تۆماركران، دوو گۆڵەكەی یانەی گیرۆناش لەلایەن هێرشبەری ئۆرگوایی ستوانی لە خولەكانی 44 و 51 تۆماركرابوون.

بەم یەكسانبوونە یانەی بەرشەلۆنە ژمارەی خاڵەكانی بۆ 13 بەرز كردەوە و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ركابەری پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیای وەرگرتەوە، یانەی گیرۆناش خاڵەكانی بۆ 8 بەرز كردەوە و هاتە ریزبەندی شەشەمی یانەكان.

جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە لە خولەكی 35ی گێمی یەكەمەوە یارییەكەی بە 10 یاریزان تەواو كرد بەهۆی ئەوەی كلیمنت لینگلیتی بەرگریكارەوە بە كارتی سوور كرابووە دەرەوە دوای ئەوەی توندوتیژی بەرامبەر یاریزانێكی یانەی گیرۆنا نواندبوو.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م