تیمێكی ته‌ناهی بواری ئه‌لیكترۆنی توانیان له‌م دواییه ڤایرۆسێكی زۆر پێشكه‌وتوو و مه‌ترسیدار دروست بكه‌ن، كه ده‌چێته نێو كۆمپیوته‌ره‌كانتان و هه‌موو فایل و فۆلده‌ره‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كات و كۆدی نهێنیان له‌سه‌ر داده‌نێ، له‌لایه‌ن هاككه‌رزه‌كانیشه‌وه نامه‌یه‌كی ئاگه‌داركردنه‌وه بۆ خاوه‌نی كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌نێردرێ، ئاماژه به‌وه ده‌درێ، ئه‌گه‌ر یه‌ك بت كوین كه دراوێكی ئه‌لیكترۆنییه و ده‌كاته 780 دۆلار نه‌خه‌نه سه‌ر حسابێك ئه‌وا فایله‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه یان هه‌میشه به قفل كراوی جێی ده‌هێڵن، ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ش بنێرن ئه‌وا بۆ لێقه‌وماوانی سووریا سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ.
ئه‌و ڤایرۆسه ناوی "پۆپ كۆرن تایم"ه و له‌لایه‌ن تیمی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی "میل وێر هانتر تیم" ئاشكرا كراوه و دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌و ڤایرۆسه له به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی پاسۆرد له‌سه‌ر ته‌واوی مه‌له‌فه‌كانی نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت داوای یه‌ك بت كوین كه ده‌كاته 780 دۆلاری ئه‌مه‌ریكا له قوربانییه‌كه ده‌كات، ئه‌گه‌ر پابه‌ندیش نه‌بێ ئه‌وا مه‌له‌فه‌كانی نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی به داخراوی ده‌هێڵێته‌وه و یان له ماڵپه‌ڕه‌كان بڵاویان ده‌كاته‌وه، تا ئێسته‌ش دوو كه‌س تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوون و ئاشكرایان كردووه كه تووشبوون.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن فۆلده‌ره‌كان بكه‌نه‌وه تا سه‌رانه نه‌ده‌ین كه وه‌ك باسمان لێوه كرد 780 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش داده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یه بنێرن، ده‌نا دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و كاته مه‌له‌فه‌كان له نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌ڵده‌گرن و ئیتر چاوه‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌یان به، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ش چوار جار به هه‌ڵه پاسۆرد له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه بده‌ی كه فۆلده‌ره‌كانی قفل كردووی و داوای تێپه‌ڕه وشه‌ت لێ ده‌كات، ئه‌وا به‌ته‌واوی و به یه‌كجاری ته‌واوی فۆلده‌ره‌كانت ده‌سڕێنه‌وه.
دیزاینه‌ر و دروستكه‌ری ئه‌و ڤایرۆسه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌و كاره‌مان كردووه به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ یارمه‌تیدانی "گه‌لی سووریا" چونكه له كاره‌سات و دۆخێكی ته‌واو ناله‌بارد ده‌ژین، خه‌ڵكیش ویژدانیان ناجولێت تا هاوكارییان بكه‌ن، بۆیه ئێمه ناچاریان ده‌كه‌ین هاوكاری لێقه‌وماوانی سووریا بكه‌ن.
سه‌رچاوه/سكای نیوز.