وادەی دابەشكردنی خەڵاتی باڵۆن دۆڕ ئاشكرا كرا

:: AM:09:49:25/09/2018 ‌

كۆواری (فڕانس فوتباڵ)ی فڕەنسی وادەی دەبەشكردنی خەڵاتی باشترین یاریزانی 2018ی جیهان (باڵۆن دۆڕ)ی ئاشكرا كرد.

كۆوارەكە رایگەیاند: رۆژی 3ی كانوونی یەكەم (مانگی 12) ناوی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆڕا ئاشكرا دەكەین.

جەختیشی كردەوە كە بۆ یەكەمجار ئەمساڵ خەڵات دەدەن بە باشترین یاریزانی ئافرەت و باشترین یاریزانی لاوی تازەپێگەیشتوو.

جێی باسە دوێنێ دووشەم یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) لە ئاهەنگێكدا لە شاری لەندەنی پایەتەختی ئینگلتەڕا ناوی باشترینەكانی 2018ی جیهانی ئاشكرا كرد، هەر لەم مانگەشدا یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای ئاشكرا كردبوو كە هەردوو خەڵاتەكە درا بە لوكا مۆدریچی ئەستێڕەی كڕواتیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م