گۆرانیبێژ ئه‌یوب عه‌لی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان ماوه‌یه‌كه سه‌ردانی هاوڕێ گۆرانیبێژه‌كانی ده‌كات به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئێسته له شاری هه‌ولێرن.
سامان عومه‌ر گۆرانیبێژی كوردستان ماوه‌یه‌كه له دنیای هونه‌ر و كامێرای میدیاكان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر وێنه‌یه‌كی خۆی و گۆرانیبێژ "ئه‌یوب عه‌لی" دوای ساڵێك له دابڕان له یه‌كتر له هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مجاره‌یش ئه‌یوب عه‌لی وێنه‌ی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ دانا عه‌بدولجه‌بار گرتووه و چه‌ندان وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دانا بۆ ئه‌یوب وه‌ك برایه‌ك وایه.
ماوه‌یه‌كه ئه‌یوب گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و تا ئێسته نه‌یدكاندووه ئاخۆ بۆ به‌رهه‌می هونه‌ری گه‌ڕاوه‌ته‌وه یان به یه‌كجارییه سه‌ردانه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه خۆیی له هه‌موو دیدارێكی هونه‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌كانیش تاكو ئێسته به دور گرتووه.
ئه‌یووب عه‌لی له ساڵی 1973 له‌دایكبووه، خه‌ڵكی ناحیه‌ی سه‌نگاوه، و له‌ساڵی 1993 وه ده‌ستی كردووه به‌كاری هونه‌ری و ئێسته‌یش له وڵاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، دوایین كاری هونه‌ریشی ڤیدیۆ كلیپێك بوو به‌ناوی "یاران"، كه ساڵی ڕابردوو بڵاوی كرده‌وه.