رۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە ریال مەدرید


فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید ئاشكرای كرد، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی یانەكەیان رۆژێك لە رۆژان دەگەڕێتەوە نێو باوەشی یانەی شاهانە.

پێرێز رایگەیاند كە رۆناڵدۆ تا ئێستاش لەنێو دڵی هاندەرانی یانەی ریال مەدریدە و بێگومان ئەگەر رۆژێك بیبینێ لە باوەشی دەگرێ، چونكە ئەو جێگرەوەی دی ستیڤانۆی ئەفسانەی یانەكەیانە.

زیاتر گوتی: بێگومان رۆناڵدۆ رۆژێك لە رۆژان دەگەڕێتەوە یانەی ریال مەدرید. ئەم لێدوانەی پێرێز لە رۆژنامەی (ئێكسپرێس)ی ئینگلیزی بڵاو بۆتەوە.

رۆناڵدۆ دوای 9 ساڵ یاریكردن لە ریزی یانەی ریال مەدرید و بەدەستهێنانی 4 جامی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، ئەم هاوینە پەیوەندی بە خولی ئیتاڵیا و یانەی یۆڤێنتۆسەوە كرد.

گرێبەستەكەی رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس بۆ ماوەی 4 ساڵە، بەمەش ئەگەر دوای تەواوبوونی گرێبەستەكە بگەڕێتەوە یانەی ریال مەدرید تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م


AM:10:18:26/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 1194 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌