"منداڵی ئه‌ستێره‌كان چۆن ده‌ژین؟" ناونیشانی راپۆرتێكه كه پێگه‌ی "
فه‌رفیش" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه هه‌ندێك له منداڵانی ئه‌ستێره‌كانی دنیا رێچكه‌ی باوك یان دایكیان گرتووه و له هه‌مان بواردا كار ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی تریشیان له ده‌ره‌وه‌ی بواره‌كه‌ی باوك و دایكیان ژیان ده‌كه‌ن.
ئێزابیلا كرووز كه ده‌كاته كچی تۆم كرووزی ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كه‌ی هۆڵیوود، دوای ئه‌وه‌ی باوك و دایكی "نیكۆڵ كیدمان" له یه‌كتر جیا بوونه‌وه، ئێزابیلا كه پێوه‌ندیی به هونه‌ره نه‌بووه، ئه‌مه‌ریكای به‌جێ هێشت و رووی له له‌نده‌ن كرد، ئێسته له‌وێ خه‌ریكی فرۆشتنی جلوبه‌رگه بێ ئه‌وه‌ی له هیچ شوێنێك خۆی به‌ناوی باوك و دایكیه‌وه بناسێنێ، ده‌یه‌وێ ژیانێكی ئاسایی به‌ڕێوه ببات.
جایدن سمیس كه ده‌كاته كوڕی ئه‌كته‌ری ناودار وێڵ سمیس، رێچكه‌ی باوكی گرتووه‌ته به‌ر و یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره گه‌نجه دیاره‌كان و ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 20 ساڵ. ته‌نیا له فیلمی "the karate ked"دا ده‌سكه‌وتی پێنج ملیۆن دۆلار بووه. له ده‌ره‌وه‌ی هونه‌ریشدا كار له كۆمپانیایه‌كی رێكلام ده‌كات و به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت، بۆ نه‌هێشتنی ئایدز له زامبیا ته‌رخانی ده‌كات.
كیندال جینیر كه ده‌كاته كچی كریس جینیر، ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی رێچكه‌ی خێزانه‌كه‌یان، فۆتۆگرافه‌ره و هاوكات به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیشی هه‌یه كه پێشكه‌شی ده‌كات و بایه‌خ به نمایشی جلوبه‌رگ ده‌دات.
دان بیلزیریان كه ده‌كاته كوڕی پۆڵ بیلزیلیانی ملیۆنێره و خاوه‌نی 40 ملیۆن دۆلاره. دان به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه زۆربه‌ی كات خه‌ریكی قوماره و پاره‌یه‌كی زۆری له قوماری پۆكه‌ر دۆڕاندووه، زیاتر له 100 هه‌زار دۆلاری له تیروپشك "یانسیب" دۆڕاندووه. له بواری هونه‌ریشه‌وه زۆر دووره.
بین فۆرد كه ده‌كاته كوڕی ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود هاریسۆن فۆڕد و به ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری هۆڵیوود دێته ژمار، ئه‌ویش له رێچكه‌كه‌ی باوكی كار ناكات و بایه‌خی زۆری بۆ دروستكردنی خواردن و هونه‌ركارییه‌كانیه‌تی، له‌وباره‌یه‌وه كتێبێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه باس له جۆره‌كانی خواردن ده‌كات. ئێسته له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلیس چێشتخانه‌یه‌كی كردووه‌ته‌وه، به‌شێك له پاره‌كانی بۆ پڕۆژه‌ی خێرخوازی خه‌رج ده‌كات به‌تایبه‌ت بۆ لێقه‌وماوان.