زۆربه‌ی ژووره‌كانی ناو پێشانگه‌ی هه‌ولێر چۆلن و ته‌نیا چه‌ند ژوورێك نه‌بێت، ئه‌ویش ژووری پێداویستیی جوانكاریی ژنانه كه جمه‌ی دێت.
شه‌شه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ پیشه‌سازیی پلاستیك و پێداویستییه‌كانی ناوماڵ، ئه‌مرۆ به‌ڕێوه چوو. كۆمپانیاكانی چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌یی تێیدا به‌شداربوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌م، یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و پێشانگه‌یه بوو، به‌ڵام سه‌ردانكاری زۆری كه‌می لێ بوو و زۆربه‌ی ژووره‌كان كه‌سی لێ نه‌ده‌بیندرا، ته‌نیا ئه‌و ژوورانه نه‌بێت كه پێداویستیی جوانكاریی ئافره‌تانی لێ بوو.
فۆتۆ: كاوه جه‌م