تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له رێگه‌ی تیمێكی پسپۆڕی ته‌كنه‌لۆژی كۆمپانیاكه‌ی به‌هاوكاری تیمێكی ناشنال گیۆگرافیك كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن تایبه‌تمه‌ندی پێوه‌ری 360 پله‌ی ڤیدیۆیی له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووكدا جێگیر بكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی
recode له ئێستادا پسپۆڕانی ته‌كنیكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌نیازن نوێترین گۆڕانكاری له په‌خشی راسته‌وخۆی تۆڕه‌كه بكه‌ن كه
په‌یوه‌ندی به ڤیدیۆی 360 پله‌یی هه‌یه كه ده‌توانیت به پێوه‌ری 360 پله ڤیدیۆیه‌ك تۆمار بكه‌یت به شێوه‌ی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ په‌خش بكه‌یت.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه له رێگه‌ی تیمێكی فه‌یسبووك و تیمێكی National Geographic بوو كه پاش تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه به كارێكی سه‌ركه‌وتوو باس ده‌كرێت و له میدیاكان ناوی ده‌هێنرێت و ڕه‌نگه زیادكردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش بكه‌وێته سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو.