كۆمپانیای سامسۆنگ له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌یدا ته‌له‌ڤزیۆنێكی دروست كرد كه تا ئێسته‌یش هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌یتوانیوه له‌م جۆره ته‌له‌ڤزیۆنانه دروست بكات، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شاشه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌یه و سیسته‌مێكی زۆر به‌هێزیشی تێدا به‌كار هێنراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ته‌له‌ڤزیۆن ده‌كات كه كۆمپانیای سامسۆن دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ به‌فه‌رمی نوێترین ته‌له‌ڤزیۆنی خسته بازاڕه‌وه كه ئێسته به به‌هێزترین جۆری ته‌له‌ڤزیۆن داده‌نرێت له دنیادا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی دانانی سیسته‌می زیره‌ك بۆی كه ده‌توانی له‌ڕێی چاو و ده‌نگه‌وه كۆنتڕۆڵی بكه‌یت.
جگه له‌وانه‌یش ئه‌م ته‌له‌ڤزیۆنه خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و به‌هێزه كه به‌سیسته‌می QLED 8K كار ده‌كات واته هه‌شت ئه‌وه‌نده‌ی "Full HD" و دوو ئه‌وه‌نده‌ی "4K" هه‌روه‌ها ئه‌مه یه‌كه‌م ته‌له‌ڤزیۆن ده‌بێت كه به‌م سیسته‌مه به‌هێزه كار بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سامسۆنگ نرخه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته 15 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.