كۆمپانیای فۆرد نوێترین به‌رهه‌می خۆی له بواری میكانیكیدا دروست كرد كه ئه‌ویش پیكابێكه كه له‌ڕووی هێز و دیزاین و بۆدییه‌كه‌یه‌وه زۆر به‌شێوازێكی جیاواز و به‌هێز دروستی كردووه.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می فۆرد ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای فۆرد له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له به‌هێزترین پیكابه‌كانی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی " Super Duty" كه له‌ڕووی بۆدییه‌وه زۆر گه‌وره‌یه كه ئه‌مه‌یش هێزێكی زۆری پێ به‌خشیووه.
فۆرد له‌باره‌ی ئه‌م پیكابه‌یه‌وه كه‌مێك ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، پیكابی "سوپه‌ر دیوتی" یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پیكابه‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له بزوێنه‌ره گه‌وره‌كانی بۆ دانراوه كه 6.2 لیتره له‌گه‌ڵ هێزی 385 ئه‌سپ، جگه له‌وه‌یش كێشه‌كه‌ی هه‌زار و 680 پاوه‌نده كه ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 33 هه‌زار و 150 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد" ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.