یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ژاپۆن به‌ناوی "سوبارو" ئۆتۆمبێلێكی نوێی دروست كرد تایبه‌ت به پێشبڕكێ كردنی ئۆتۆمبێله‌كانی تر و خێراییه‌كی زۆر.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای سوبارو ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، سوباروی ژاپۆنی له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی نوێی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی "Subaru WRX" كه ئه‌م ئۆتۆمبێله تایبه‌ته به پێشبڕكێ و مۆدێله‌كانی پێشووتریشی له زۆر فیلم‌دا به‌كارهێنراون وه‌ك ئۆتۆمبێلی پێشبڕكێ كه به‌ناوبانگترینیان فیلمی "fast & furious"یه.
ئه‌م ئۆتۆمبێله به‌دیزاینێكی جوان و خێراییه‌كی زۆر دروست كرا كه ده‌توانێت ته‌نیا له پێنج چركه‌دا له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا ئه‌وه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بزوێنه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی كه 3.0 لیتره له‌گه‌ڵ هێزی 305 ئه‌سپی بۆ دانراوه كه ئه‌مه‌یش وای كردووه خێرایی و هێزێكی یه‌كجار زۆری هه‌بێت.
سوبارو "SUBARU" یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ژاپۆن و دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز، ئه‌م كۆمپانیایه له 15ی ته‌مووزی 1953 له ژاپۆن دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندازیاری میكانیكی ژاپۆنی "كینجی كیتا" كه ئێسته یه‌كێكه له به‌ناوبانگیترین كۆمپانیاكانی دنیا كه داهاتی ساڵانه‌ی له یه‌ك ملیار و نیو تێپه‌ڕ ده‌كات و ئۆفیسی سه‌ره‌كیشی ده‌كه‌وێته "تۆكیۆ" پایته‌ختی ژاپۆن.