وێنە.. چەند بەردێكی ناوازە لە كوردستان دۆزرانەوە

گرووپێكی شاخەوانی ئاكرێ، گەشتێكیان بۆ سەر چیای ئاكرێ ئەنجام دا و لەوێ بۆ یەكەمجار چەند بەردێكی جوان و ناوازە دەدۆزنەوە كە مێژووەكەیان بۆ زیاتر لە 600 هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی تشرینی یەكەم، عەبدوڵا ئەلیاس سەرۆكی گرووپی شاخەوانی ئاكرێ بە "وشە"ـی راگەیاند، گەشتێكمان بۆ چیای ئاكرێ و دەوروبەری ئەنجام دا كە پێكهاتبووین لە كۆمەڵێك لە شاخەوانی كچ و كوڕ.

سەرۆكی گرووپی شاخەوانانی ئاكرێ‌ گوتی، لە چوارچێوەی گەشتەكەدا هەندێ بەردی جوان و ناوازەی رەنگ سپی و نەخشێنراو دۆزراونەتەوە كە زۆر جوان و نایابن و لەسەر شێوەی ئەڵماس و مەرجانن.

ئاماژەی دا، بەپێی بەدواچوونی ئێمە و زانیاری فەلەكناسانی كوردستان، ئەو جۆرە بەردانە كەموێنەن و مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی 600 هەزار ساڵ پێش ئێستە، بەردەكان لە ئەنجامی هەڵچوونی دەریا هاتوونەتە ئەو شوێنە كە ئەمەش مانای وابووە پێشتر شوێنەكە كەوتووەتە ژێر دەریا و ناوچەكە بە تەواوی نقوم بووە، وێنەی گیاندارەكانیان تێدایە كە دواتر بوونەتە بەرد. ئێستە ئەو بەردانەمان هێناوەتە ماڵەوە لە ئاكرێ و بۆ جوانكاری ناوماڵ و دانان لەسەر شوێنە تایبەتییەكان دانراون.

ئاكرێ‌/ نەوزاد هلوری



وشە - رامیار جەواد


AM:11:05:10/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 1076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌