هێنری دەبێتە راهێنەری یانەیەكی فڕەنسا

:: PM:12:03:10/10/2018 ‌

ماڵپەڕی (سكای سپۆڕت)ی فڕەنسی ئاشكرای كرد، سەرۆكایەتی یانەی مۆناكۆ پەیوەندی بە تێری هێنری ئەستێرەی پێشووی یانەی ئارسناڵەوە كردووە بۆ ئەوەی ئەركی راهێنەرایەتی تیپەكەیان لە ئەستۆ بگرێ.

یانەی مۆناكۆ دوێنێ سێشەم بەهۆی ئەنجامە خراپەكانەوە كە ئێستا لە ریزبەندی 18ی یانەكانی فڕەنسا دێت، لیۆناردۆ گاردیمی لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەی دوورخستەوە.

هێنری ئێستا یاریدەری رۆبەرتۆ مارتینزی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكایە و لەچەند رۆژی رابردووشدا لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو یانەی بۆردۆی فڕەنسی و ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی گفتوگۆی كردبوو بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەكانیان.

یانەی مۆناكۆ كە پارساڵ پلەی دووەم و پێراریش ناسناوی خولی فڕەنسای بەدەستهێنابوو، لەم وەرزەدا تا ئێستا 9 یاریی ئەنجامداوە كە تەنیا یارییەكی بردۆتەوە و لە 3 یاری تریشدا یەكسان بووە لەگەڵ 5 شكست، یانەكە هەروەها لە هەردوو یاریی یەكەمی خولی پاڵەوانانی ئەوروپاش شكستی خواردبوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م