دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ڤێرژنی IOS 12 ی خسته به‌رده‌ست به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی، مۆبایله‌كانی ئه‌پڵ كێشه‌ی شه‌حنیان بۆ دروست بوو، له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌پڵ ڤێرژنی IOS 12.1 خسته به‌رده‌ست كه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس نوێترین ئه‌پده‌یتی ئه‌پڵ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌هۆی بوونی كه‌مێك كێشه له سیسته‌می پێشوویاندا كه IOS 12 بوو به‌تایبه‌ت كێشه‌ی شه‌حن، كۆمپانیاكه هه‌ستا به به‌رزكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه بۆ IOS 12.1 كه به‌ته‌واوه‌تی كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كرد.
به‌گشتی IOS 12 ته‌نیا له مۆبایله‌كانی "ئایفۆن ئێكس ئێس و ئایفۆن ئێكس ئێس ماكس"دا كێشه‌یان هه‌بوو كێشه‌كه‌یش ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م دوو جۆره مۆبایله دره‌نگ شه‌حنیان وه‌رده‌گرت له‌گه‌ڵ كه‌مێكیش سیسته‌می "WIFI"یان لاواز بوو بوو له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌پڵ ڤێرژنی IOS 12.1 خسته به‌رده‌ست.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.