پاولینیۆ جۆنیۆری بەڕازیلی و یاریزانی یانەی جوانزۆی چینی لەسەردانێكی لەناكاودا هاوڕێكانی پێشووی لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەسەركردەوە.
پاولینیۆ كە وەرزی رابردوو لە ریزی یانەی بەرشەلۆنە یاری دەكرد، دوێنێ چوارشەم بەسەردانێك و بێ ئاگاداركردنەوە گەیشتە (خوان گامبەر) بارەگای مەشق و راهێنانەكانی یانەی بەرشەلۆنە و لەوێ چاوی بە زۆرێك لە هاوڕێكانی پێشووی كەوتەوەلەوانەش لیۆنێل میسی و جۆردی ئەلبا و گیرارد پیكێ.
پاولینیۆ پشووی یارییە ناودەوڵەتییەكانی بەهەل زانیوە و سەردانی شاری بەرشەلۆنە و هاوڕێكانی پێشووی لە یانەكە كردووە.
جێی باسە پاولینیۆ لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی تەنیا وەرزێك گەڕاوەتەوە یانەكەی پێشووی گوانزۆی چینی و بڕیاری هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە بكاتەوە.