چەند كتێبێكی نوێ‌ چاپ كران

:: PM:12:18:11/10/2018 ‌
بە مەبەستی خزمەتكردن بۆ كتێبخانەی بادینان لە سنووری پارێزگای دهۆك، چەند كتێبێكی نوێ چاپ و بڵاو كراونەتەوە، لەوانە كتێبی (بارزانیێ نەمر د هەلبەستا كرمانجی دا) و رۆژانی داهاتوو دوو كتێبی تر لە ئاكرێ چاپ دەكرێن.

كتێبی بارزانێی نەمر لە هەڵبەستی كرمانجی دا كە لەلایەن نووسەر (محەمەد چەلكی) نووسراوە، بیرۆكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1992، بەڵام بە چەند هۆكارێكی جیاواز ئەمڕۆ بڵاو كرایەوە و پێك دێت لە 52 هەڵبەست و لە چاپخانەی دهۆك چاپ كراوە.

سەنتەری زاخۆی رۆشنبیری بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری و رۆشنبیری زاخۆ لە شارۆكەی زاخۆ هەڵسا بە بڵاوكردنەوەی دوو كتێب بۆ دوو نووسەری زاخۆ.

زەردەشت ئەمین نووسەری یەكێك لەو كتێبانە بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ سەنتەری زاخۆی رۆشنبیری بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری و رۆشنبیری زاخۆ لە شارۆكەی زاخۆ هەڵسا بە بڵاوكردنەوەی دوو كتێب.

 ئەو نووسەرە گوتی، یەكێك لەو كتێبانە كتێبی منە بەناوی (ل خوە گەریان) و ئەوی تر كتێبی نووسەر (فەرهاد حاجی)یە بەناونیشانی (دووری واتایا ئێكێ).

دوێنێش لە كتێبخانەی گشتی بەدرخانیان لە شاری دهۆك، كتێبێكی تر چاپ و بڵاو كرایەوە و بڕیارە رۆژانی داهاتوو دوو كتێبی نوێ لە شارۆكەی ئاكرێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هونەری و رۆشنبیری ئاكرێ چاپ و بڵاو بكرێنەوە.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری




وشە - رامیار جەواد