سامسۆنگ له نوێترین به‌رهه‌میدا مۆبایلێكی گالاكسی خسته بازاڕه‌وه و به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندوویه‌تی كه خاوه‌نی چوار كامێرایه و هه‌ر چوار كامێراكه‌یش خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی جیاوازه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی "هواوی و ئێڵ جی" مۆبایلیان دروست كردووه كه خاوه‌نی سێ كامێران، به‌ڵام تائێسته‌یش نه‌سه‌لمێنراوه كه هه‌موو كامێراكانی كار ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی.
به‌ڵام جیاواز له‌وانه سامسۆنگ به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندوویه‌تی كه مۆبایله‌كه‌ی خاوه‌نی چوار كامێرایه و هه‌ر چواریشیان به‌شێوازێكی جیاواز كار ده‌كه‌ن و له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندیشه‌وه جیاوازن.
سامسۆنگ ئه‌وه‌یشی روون كردووه‌ته‌وه كه كامێرای یه‌كه‌م هه‌شت مێگاپێكسڵه و سیسته‌می "Ultra wide F2.4"ی بۆ داناوه، هه‌روه‌ها كامێرای دووه‌م سیسته‌می "Telephoto F2.4 2x"ی بۆ داناوه كه 10 مێگاپێكسڵه، كامێرای سێیه‌م كه كامێرای سه‌ره‌كییه خاوه‌نی 24 مێگاپێكسڵه كه ئه‌مه‌یش سیسته‌می رووناكی و سافكردنی بۆ زیاد كردووه، كۆتا كامێرایش كامێرای ژێر ئاوه كه ده‌توانی له ژێر ئاودا كاری وێنه‌ی پێ بگریت به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.