كۆمپانیای ئه‌مازۆن ده‌ستی هه‌ڵگرت له دروستكردنی ئامێرێك دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت جیاوازی ده‌كات له نێوان پیاوان و ژنان.
كۆمپانیای ئه‌مازۆن سه‌ره‌تای ساڵی پار هه‌وڵی دا ئامێرێك دروست بكات كه ژیریی ده‌ستكردنی هه‌بێت و بتوانێت یارمه‌تی كۆمپانیاكه بدا له دامه‌زراندی باشترین ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاریان بۆ كاركردن له كۆمپانیاكه‌دا پڕ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو په‌شیمان بوونه‌وه كه زانیان ئامێره‌كه جیاوازی له نێوان پیاوان و ژنان ده‌كات و زیاتر پیاوانی پێ باشتره.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ڕی "
ڕوویتهرزی" ڕاگه‌یاندووه، " كۆمپانیای ئه‌مازۆن ده‌یویست ئامێره‌كه به جۆرێك بێت 100 "CV" تێدابێت و ئه‌ویش پێنج باشترین "سی ڤی"ییهكانت بۆ دیاری بكات و ئه‌مازۆنیش ته‌نیا ئه‌وانه ده‌بمه‌زرێنێت لای خۆی."
به‌ڵام دوای ساڵێك له تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه ده‌ركه‌وت گرفتێك هه‌یه له ئامێره‌كه‌دا و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئامێره‌كه كه‌یفی به ژنان نایه‌ت و ئه‌و "سی ڤی"یانه‌ی وشه‌ی "ژن"ی تیا بووبێت به كه‌م بایه‌خ لێی ڕوانیوه.
شایه‌نی باسه ئه‌ندازیارانی كۆمپانیای ئه‌مازۆن سیسته‌می ئامێره‌كه‌یان واز لێ هێناوه تا چاره‌ی ئه‌م گرفتی جیاوازی كردن و لایه‌نگرییه نا دادپه‌روه‌رانه‌یه. ئه‌وانه‌ی ژیری ده‌سكردیان له‌سه‌ر دامه‌زراوه، هه‌ستیارن و ده‌توانن لایه‌نگریی ناڕه‌وای شاراوه‌ی مێشكی مرۆڤه‌كان گه‌ر هه‌بێت بخوێننه‌وه و ئه‌وانیش ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ڵگرن.
وشه/ محه‌مه‌د شابان