هەردی سەلامی خه‌ریكى به‌رهه‌مى نوێیه‌

:: PM:09:11:13/10/2018 ‌
هونەرمەندى لاوى كورد "هەردی سەلامی"، سەرقاڵی ئامادەکردنی چەند کارێکی نوێیە و بەمنزیکانە بڕیاره‌ نوێترین بەرهەمی بڵاو بكاته‌وه‌.

هەردی سەلامی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەشێك لە گۆرانییە تۆمارکراوەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، "لەخۆوە نیە كە وەستاوین، لە ماوەیەكی كەمدا چەند بەرهەمێكتان پێشكەش دەكەم كە ئێوەی ئازیز دەمێكە چاوەڕێیان دەكەن".

تێکستی ئەم گۆرانییە هەردی خۆی نووسیویەتی بەشێکی کارەکانی لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە بۆ کراوە و لە بەرهەمی میترۆنۆم پڕۆداکشنە.

پێشتر هەردوو گۆرانیبێژی کورد "نەڤید زەردی" و "هەردی سەلامی" لە ماوەی ڕابردوودا گۆرانی بە ناوی (ئیشق) بڵاوکردەوە زۆرترین ڕه‌خه‌یان ڕووبه‌ڕوو كرایه‌وه‌ و تووشى كێشه‌ى یاساییش بوون به‌هۆى ئه‌وه‌ى پڕووپاگه‌نده‌یان كرد گوایه‌ ئه‌وان ئاوازى ئه‌و گۆرانییه‌یان داناوه‌ به‌ڵام ده‌رچوو خاوه‌نه‌كه‌ى گۆرانى بێژێكى ئه‌رمه‌نییه‌.

دواى ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى یاسایى سوپه‌ر ساركۆ گۆرانىبێژى ناسراوى ئه‌رمه‌نى توانى گۆرانییه‌كه‌ به‌و هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ڕه‌ش بكاته‌وه‌ له‌ یوتیوب، دواى ماوه‌یەك گه‌یشته‌ ڕێككه‌وتن و به‌ڵام نه‌یان توانى كلیپ بۆ كاره‌كه‌یان بكه‌ن.

ئەم بەرهەمە لە تێکستی نەڤید و هەردی سەلامییە له‌ زمانى كوردیدا، کاری ڕێکخستنیشی لەلایەن ئەفشین شوکریەوە بۆ کرابوو.

هەردی سەلامی، لەساڵی 1987 له‌ سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاری کردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.



وشە - محەمەد میران