به‌ وێنه‌.. سه‌یرترین ڕێڕه‌ڕه‌وه‌كانی خزمه‌تگوزاری ببینه‌

:: PM:04:54:15/10/2018 ‌

له‌ زۆربه‌ی چێشتخانه‌ و شوێنه‌ گشتییه‌كان، ڕێڕه‌وی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌، كه‌ نایانه‌وێت له‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان دابه‌زن و ئه‌و شته‌ش به‌ده‌ست بێنن كه‌ ده‌یانه‌وێت.

ماڵپه‌ڕی لبنان24 سه‌یرترین ئه‌و ڕێره‌وانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هاووڵاتییان به‌كاری ده‌هێنن، تا كاره‌كانیان به‌ خێرایی ئه‌نجام بده‌ن و له‌ ئۆتۆمبێله‌كانیشیان دانه‌به‌زن.

ئه‌مانه‌ چه‌ند نموونه‌یه‌كن:

_ ڕێڕه‌وی دۆنات له‌ كالیفۆرنیا: بۆ به‌ده‌ستهێنانی شیرینی دۆنات.

_ ڕێڕه‌وی گوێچكه‌ماسی له‌ ئوستورالیا: بۆ به‌ده‌ستهێنانی گوێچكه‌ماسی.

_ ڕێره‌وی خۆڵی مردوو له‌ ژاپۆن: بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خۆڵی مردوو، بێ ئه‌وه‌ی له‌ ئۆتۆمبێل دابه‌زیت.

_ ڕێڕه‌وی هاوسه‌رگیری له‌ ئه‌مه‌ریكا: لێره‌دا ده‌توانیت به‌ 50 دۆلار له‌ كه‌مترین كات خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ماره‌ بكه‌یت.

_ ڕێڕه‌وی دره‌خت له‌ كالیفۆرنیا: ده‌توانیت له‌م ڕێڕه‌وه‌دا به‌ژێر گه‌وره‌ترین، درێژترین و كۆنترین دره‌ختدا به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت تێپه‌ڕیت.


وشە - ڕێناس شابان