ساری بەنیازە دوو یاریزانی پێشووی بباتە یانەی چێڵسییەوە

:: AM:10:06:16/10/2018 ‌

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەسەر داوای راهێنەرەكەی ماوریسیۆ ساری بەنیازە دەستەوارەیەكی گرانبەها پێشكەش بە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بكات بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ 2 ئەستێرەی یانەكە.

ماڵپەڕی (كالچیۆ میركاتۆ)ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد: ساری داوای لە بەرپرسانی یانەی چێڵسی كردووە بۆ ساڵی داهاتوو هەوڵ بدەن دوو یاریزانی پێشوو لە یانەی ناپۆلی بهێننە تیپەكەیەوە كە ئەوانیش برێتین لە كالیدۆ كۆلیبالی بەگریكاری و بیوتەر زیلینسكی هێرشبەر.

هەردوو یاریزانەكە ئێستا لە پێكهاتەی سەرەكی راهێنەرە نوێیەكەی یانەی ناپۆلی كارلۆ ئەنچیلۆتی یاری دەكەن و بەشداری لە هەر 8 یاریی رابردووی خولی ئیتاڵیا و 2 یارییەكەی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەكە سەرۆكایەتی یانەی چێڵسی ئامادەیی پێشانداوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ هەردوو یاریزانەكە بڕی 130 ملیۆن پاوەن خەرج بكات.

بەڵام تا ئێستا دیار نییە یانەی چێڵسی ئەم دەستەوارەیە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو یان لە كۆتایی ئەم وەرزە پێشكەش بە یانەی ناپۆلی دەكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م